قووڵترین چاڵ ئاوی جیهان دۆزرایەوە

قووڵترین چاڵ ئاوی جیهان لە زەریای باشووریی چین دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قووڵترین چاڵی ئاویی جیهان بە قووڵایی زیاتر لە ۳۰۰مەتر لە زەریای باشووری چین دۆزرایەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە پێشتر وابۆی دەچوون کە چاڵی " دین " لە دوورگەکانی باهاما بە قووڵایی ۲۰۲ مەتر قووڵترین شوێنی جیهانە.

ئێستا قووڵترین چاڵی جیهان لە دوورگەکانی " پارسێڵ " هەڵکەوتە لە زەریای باشووری چین دۆزراوەتەوە.

چینیەکان ئەم چاڵە قووڵە وەکوو دۆزینەوەیێکی گەورەی جوگرافیایی دەزانن. بە وتەی توێژەرە چینیەکان، گەورەیی دەرکەی ئەم چاڵە ۱۳۰ مەترە و لە قووڵایی ۱۰۰ مەتر بۆ ئەولا ژیان تێدا بوونی نیە.

چینیەکان ڕایانگەیاندووە کە بە یارمەتیی ڕۆبۆتێکی ژێردەریایی توانیویانە ۲۰ جۆری نوێ لە ئاوژینەکان لە دەوروبەری ئەم چاڵە بدۆزنەوە.

چەمکی " چاڵی ئاوی " زیاتر بۆ چاڵە ئاوەکانی ناوچەی گەرمەسێر  یا چاڵەی ئاوی قووڵ و هەروەها بۆ ئەو چاڵە گەورانە کە لە دوورگەکاندا هەیە، بە کار دەبرێت.

News Code 4492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =