ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی گوله‌ن په‌یوه‌ندی تورکیا و ئه‌مریکا تێکدەدات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی هۆشداریی دا که‌ ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی گوله‌ن کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تورکیا و ئه‌مریکا ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لنه‌شره‌، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی، سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن، دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا هۆشداری دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: به‌رپرسانی ئه‌مریکایی هه‌رچی زووتره‌ ده‌بێت بڕیاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ناردنه‌وه‌ی گوله‌ن بده‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ گوله‌ن ڕاده‌ستی تورکیا نه‌کاته‌وه‌، بێ گومان په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن به‌ هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری.

شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی تورکیا دوای شکست هێنانی کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌، فه‌تحوڵا گوله‌ن،  به‌ پیلانگێڕی بۆ کوده‌تاکه‌ تاوانبار کرد و داوای کرد تاکوو ئه‌مریکا هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ڕاده‌ستی تورکیا بکاته‌وه‌.

News Code 4491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =