کوردستان پێویستی به‌ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌

نووسه‌ر و شاعیری کوردستان به‌ ئاماژه‌ کردن به‌م بابه‌ته‌ی که‌ ده‌بێت گرنگی به‌ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌ پارێزگاکه‌دا بدرێت، وتی: به‌ڕێوه‌ چوونی ته‌نیا یه‌ک کۆنسێرتی مۆسیقا و پێشانگایه‌ک به‌ مانای گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کامبیز که‌ریمی ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی زانستی فه‌رهه‌نگ نامه‌ی که‌لتوور و ژیاری کوردستان، وتی: گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌کێکه‌ له‌ نیازه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئێمه‌ و ده‌بێت گرنگی زیاتر به‌م بابه‌ته‌ له‌ پارێزگای کوردستاندا بدرێت.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ته‌نیا یه‌ک کۆنسێرت و کۆبوونه‌وه‌ و پێشانگایه‌ک به‌ ده‌ست نایه‌ت، درێژه‌ی دا: گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی یانی ئه‌و کاته‌ی که‌ ئێمه‌ بتوانین له‌ که‌رتی فه‌رهه‌نگیشدا سه‌رمایه‌ و داهات به‌ ده‌ست بێنین و ئه‌م شته‌ گرنگه‌ له‌ پارێزگای کوردستان ده‌توانێت بێته‌ دی.

ئه‌م شاعیر و نووسره‌ کوردستانییه‌ درێژه‌ی دا: کوردستان ده‌فرایه‌تی زۆر باشی هه‌یه‌ و گه‌ر بتوانین له‌م ده‌رفه‌تانه‌ به‌ باشی که‌ڵک ببه‌ین له‌ ده‌رنجامدا ده‌توانین چاوه‌ڕوانی داهات له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگی کوردی بین.

ئه‌و ئاشکرای کرد: به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ میانه‌ی ساڵانی دوای شۆڕشه‌وه‌ کاری زۆر باش له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگ له‌ پارێزگاکه‌دا کراوه‌ و درێژه‌ دان به‌م ڕه‌وته‌ پێویستی به‌ یارمه‌تی و پشتیوانی به‌رپرسانی وڵاته‌.

که‌ریمی وتی: ئه‌مڕۆ فه‌رهه‌نگ له‌ وه‌ها ئاستێکدا ڕاوه‌ستاوه‌ که‌ ئاسایش و ئارامی بۆ کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌م دۆخه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ گه‌ر ئێمه‌ شلگێرانه‌ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ ئیش بکه‌ین ده‌رنجامی زۆر باشی بۆ هه‌مووان ده‌بێت.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌ نووسینی فه‌رهه‌نگ نامه‌ی که‌لتور و ژیاری کوردستان کرد و وتی: بێ گومان ئه‌م کاره‌ پێویستی به‌ پشتیوانی پارێزگاری کوردستان و به‌رپرسانی دیکه‌ی وڵاته‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ یارمه‌تی ئه‌م کاره‌ پیرۆزه‌ بدرێت.

News Code 4490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =