هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ ده‌کات

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم به‌شدار نه‌بێت له‌ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕاگه‌یێندراوێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، جه‌بار یاوه‌ر ڕایگه‌یاند که‌ خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌رگیز نه‌یوتووه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ نه‌کات.

وتی: وه‌زیری به‌رگری عێراق وتوویه‌تی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم به‌شدار ده‌بێت له‌ ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌ڵام هه‌ندێ پارت سیاسی عێراقی نیگه‌رانن پێسمه‌رگه‌ دواتر مووسڵ چۆڵ نه‌کات.

جه‌بار یاوه‌ر ڕایگه‌یاند که‌ له‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشێ ناكه‌ين كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا رزگارمان كردوون ته‌نيا له‌ شارى موسڵ پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى رزگار كرا له‌ ده‌ستى داعش .

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ پرۆتۆكۆلييه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و ئه‌مريكادا هاتووه‌، هێزى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ديكه‌ له‌ دواى رزگاركردنى ناوچه‌كانى چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كانى نه‌ينه‌وا، ده‌كشێنه‌وه‌.

News Code 4489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =