ئه‌مریکا ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی هه‌رێم ده‌دات/هه‌ولێر ڕێگه‌ نادات گورز له‌ ئێران بدرێت

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕاستەخۆ هاوکارییە سەربازییەکانی دەداتە هەرێمی کوردستان و جه‌ختیشی کرد که‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان نابێته‌ شوێنێک بۆ گورز وه‌شاندن له‌ ئێران.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕاستەخۆ هاوکارییە سەربازییەکانی دەداتە هەرێمی کوردستان  و جه‌ختیشی کرد که‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان نابێته‌ شوێنیک بۆ گورز وه‌شاندن له‌ ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر لە دیمانه‌ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە دوێنێ ٢٤ی تەموزی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند یاداشتە لێک تێ گەیشتنەکەی ئەمریکا و هەرێم هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولا لەخۆدەگرێت لەسەر کۆنترۆڵ کردنەوەی مووسڵ.

وتیشی: بەپێی یاداشتەکە ئەمریکا ڕاستەخۆ هاوکارییە سەربازییەکانی دەداتە هەرێم.

سەرۆکی حکوومه‌تی هەرێم ئەوەشی وت که‌ "هۆکاری دواکەوتنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ ئامادەنەبوونی سوپای عێراقە لەگەڵ پرسی ئەوەی کێ لە داهاتوودا کۆنترۆڵی شارەکە دەگرێتە دەست و چۆن بەڕێوەدەبرێت".

هەر لەسەر پرسی مووسڵ ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەری هەیە بەهۆی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵەوە ٥٠٠ هەزار ئاوارەی تر ڕوو لە هەرێم بکەن و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ بەغدا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەماهەنگی دەکەن بۆ دابینکردنی شوێن و پێداویستی بۆ ئەو ئاوارانە".

نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا ڕاشیگەیاند، "سەربەخۆیی هه‌ریمی کوردستان مافێکی ڕەوای خەڵکه‌ و ئەوەی گرنگە بۆ هەرێم ئەوەیە کە دەبێت دوای داعش سنوورەکانی دیاری بکرێت".

ئەوەشی وت "هەر کاتێک بڕیار لەسەر سەربەخۆیی یان مانەوە بدەین، عێراق بە هاوپەیمانێکی ستراتیژیمان دەمێنێتەوە."

هەروەها ڕاشیگەیاند که‌ "ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەن و تورکیا و ئێران فاکتەرێک نابن لە بڕیاریاداندا".

لەبارەی ئەوەی کە سعوودیە یارمەتیی پارته‌ دژبه‌ره‌کانی ئێرانی داوە و لە شاری هەولێر و بنكەیان لە نزیك سنوورەكانی ئێران دامەزراندووە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند ئەو هه‌واڵانه‌ دوورن لە ڕاستییەوە.

وتیشی: "سعودیە وەک وڵاتانی تر کونسوڵخانەی لە هەرێم هەیە و لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆلەشدا کار دەکات کە لەگەڵ عێراقدا هەیەتی".

ئەوەشی وت که‌ "پەیوەندییە دۆستانەکانیان لەگەڵ ئێراندا گرنگە و لە ڕابردوودا سەلماندویانە کە بوونەتە فاکتەرێک بۆ سەقامگیری ئێران و تورکیا."

News Code 4488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =