چواره‌مین فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یدا چواره‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قام له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هونه‌ره‌ نمایشاکرییه‌کانی سه‌قز له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر به‌ ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ وتی: دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فستیڤاڵه‌که‌، ۱۴ به‌رهه‌می شانۆیی گه‌شیته‌ ده‌ستمان.

محه‌مه‌د زارع زاده‌ زیادی کرد: دواجار داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ که‌ بریتی بوون له‌ هیوا حاج محه‌مه‌دی، ئیساعیل پاشایی، ئیسماعیل گه‌نجی، داریوش ڕه‌فێعی و سامان سه‌ید ئیبراهیمی، ۹ شانۆیان بۆ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵه‌که‌ هه‌ڵبژراد، هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رهه‌میشیان به‌و مه‌رجه‌ی که‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ کاره‌کانیدا بکرێت بۆ نمایش کردن له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌ڵبژاردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز و به‌ هاوکاری نووسینگه‌ی هونه‌ره‌ نمایشکارییه‌کانی سه‌قز له‌ هه‌فه‌ته‌ی یه‌که‌می مانگی گه‌لاوێژ و بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

زارع زاده‌ وتی: دیزاینی عه‌لیمحه‌مه‌دی، کاشی و به‌ردی یه‌زد، سه‌ندوقی بانکی مێهری گه‌نجان، شریکه‌ی گه‌شتیاری ڕێناس سه‌یر، بیمه‌ی کارئافه‌رین، هایپه‌ر مارکتی مه‌ک، سداقه‌ت فیلم، قاڵی ئیمامی و ئه‌نجومه‌نی شار و شاره‌وانی سه‌قز پشتیوانی ماڵی ئه‌م فستیڤاڵه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ سڵانی پێشوودا له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پیشوازییه‌کی زۆر باشی لێکراوه‌ و زیاتر له‌ ۵ هه‌زار که‌س تێیدا به‌شدار بوون و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ئه‌مساڵیش هه‌ر به‌م جۆره‌ بێت.

زارع زاده‌ له‌ کۆاتیدا  وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م جۆره‌ فستیڤاڵانه‌ به‌ستێن بۆ په‌ره‌دان و به‌ هێز کردنی چالاکییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌م پارێزگایه‌دا خۆش ببێت.

News Code 4487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =