گوله‌ن هاوکاری په‌که‌که‌ ده‌کات/ ویستیان ئۆجه‌لان بکوژن

ئاسایشی گشتیی تورکیا رایگەیاندووە که‌ هەماهەنگیی نێوان رێبەری بزووتنەوەی گوله‌ن و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له‌ ئارادایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئاسایشی گشتیی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوه‌ که‌ فەتحوڵڵا گولەن هەوڵ دەدات هاوکاریی پەکەکە بکات تاوەکوو چالاکییەکانیان زیاتر بێت.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نووسراوه‌ که‌ گوله‌ن له‌ هه‌وڵ دایه‌ ئاژاوە لەو وڵاتە دروست بێت.

شەوی هەینی 15ی تەمموزی 2016، بەشێک لە سەرکردەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتایەکی سەربازی بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە) بهێنن، بەڵام کودەتایەکە شکستی هێنا.

 دوای شکستهێنانی کودەتاکە و سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان لە پاراستنی حکوومەتی ئەو وڵاتە، رەجەب تەییب ئەردۆغان و سەرکردەکانی ئاکەپە گوله‌نیان بە بەشدار بوون و پیلان دانان بۆ کودەتاکە تۆمەتبار کرد.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ پێشتر ده‌زگای ئاسایشی  تورکیا رایگه‌یاندبوو زانیارییان پێ گەیشتووە، یەکەم کاری کودەتاچییەکانی تورکیا دوای سەرکەوتنیان، بۆردومان کردنی زیندانی دوورگەی ئیمرالی دەبوو، کە لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە ساڵی 1999ـەوە تێیدا زیندانی کراوە.

News Code 4484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =