فه‌رمانی ئەلزواهری بۆ به‌ بارمته‌ گرتنی شارۆمه‌ندانی ڕۆژئاوایی

ڕێبه‌ری گرووپی " ئەلقاعیدە " لە چەکدارەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە داوای کرد، ڕۆژاواییەکان بە مەبەستی گۆڕینەوەیان لەگەڵ چەکدارە گیراوەکانی خۆیان بە بارمتە بگرن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ڕۆیتەرز "، سایتی " SITE" ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە " ئەیمەن ئەلزواهری " ڕێبه‌ری گرووپی تێرۆریستی " ئەلقاعیدە " لە گرتەیێکی دەنگیدا داوای کرد کە ڕۆژاواییەکان بە مەبەستی گۆڕینەوەیان لەگەڵ چەکدارەکانی داعش، بەبارمتە بگرن.

ئەلزواهری لە ئەم گرتە دەنگیەدا داوای لە چەکدارەکانی ئەلقاعیدە کرد کە "ڕۆژاواییەکان بەبارمتە بگرن تا بە پێ وتەکانی ئەو لەم ڕێگایەوە بتوانن دیلە زیندانیکراوەکانی زیندانەکانی سەلیبی و کافرەکان و دوژمنانی ئیسلام ئازاد بکەن."

دەگوترێ ئەلزواهری بەدوای پەناگەیێک لە سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستاندایە کە تاڵەبان لە ئەوێ وەکوو بنکەیێک بۆ خۆیان کەڵکی لێدەگرێ.

"ئەیمەن ئەلزواهری " لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینی و پاش کوشتنی " ئوسامە بێن لادەن " سەرۆکی پێشووی ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمریکییەکان لە شاری " ئیبەت ئاباد " ی پاکستان نزیکی پێتەختی ئەم وڵاتە، وەکوو سەرۆکی نوێی ئەلقاعیدە هەڵبژێردرا.

News Code 4483

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =