ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ جیابوونه‌وه‌ی کورد له‌ عێراق ده‌کات

نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریکا له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق دابه‌ش بوه‌، داوای له‌ ده‌وڵه‌تی واشنتۆن کرد پشتیوانی له‌ بڕیاری جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جان بولتۆن، سیاسه‌توانی کۆماری خوازی ئه‌مریکایی و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ عێراق وڵاتێکی رووخاوه‌ و گران ببێته‌وه‌ وڵاتی جارانی.

ئه‌و وتیشی: ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ناوچووه‌ و ئیدی چاک نابێته‌وه‌. به‌ کورده‌کانی عێراقیشم وتوو که‌ ئه‌وان نیشانیان داوه‌ ده‌توانن خۆیان به‌خێو بکه‌ن. پێم وا نییه‌ کورده‌کان هیج کات خۆخواز بگه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی ڕابردوو.

 بولتۆن پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئه‌مه‌ بڕیاری خودی کورده‌ که‌ بمێننه‌وه‌ یان جیاببنه‌وه‌ به‌ڵام من ده‌ڵێم که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ پشتیوانی خواستی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان بکات.

News Code 4481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =