داخوازی په‌رله‌مانتارێکی مێسر بۆ پێدانی مافی شارۆمه‌ندی به‌ گوله‌ن

نوێنه‌رێکی پارلمانی میسر داوای کردووه‌ تاکوو مافی شارۆمه‌ندی و په‌نابه‌ری سیاسی به‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن بدرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ ڕاشا توده‌ی، عیماد مه‌حرووس، نوێنه‌ری پارلمانی میسر له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ داوای کرد تاکوو مافی په‌نابه‌ری سیاسی به‌ فه‌تحولا گوله‌ن ببه‌خشرێت.

ئه‌و له‌ وڵام دانه‌وه‌ به‌ داڵده‌دانی دژبه‌ره‌کانی میسر له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست. مه‌حرووس به‌ وتنی ئه‌م بابه‌ته‌ زیادی کرد: تورکیا ئه‌ندامانی گرووپی ئه‌خوانولموسلمین که‌ له‌ میسر گرووپێکی قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ و کاری ئاژاوه‌گێڕی ده‌که‌ن، له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیدا داڵده‌ داوه‌، که‌واته‌ ئێمه‌ش ده‌بێت وه‌ک ئه‌وان بکه‌ین و فه‌تحوڵا گوله‌ن که‌ به‌هێزترین دژبه‌ری تورکیایه‌ له‌ میسر وه‌ربگرین.

پێش بینی ده‌کرێت که‌ شه‌ریف ئیسماعیل، سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌ماح شوکری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بۆ لێکدانه‌وه‌ی پێشنیاره‌کان له‌ پارلمانی ئه‌م وڵاته‌دا ئاماده‌ بن.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ ساڵی ۱۹۹۹وه‌ له‌ ئه‌مریکا دژیه‌ت، به‌ڵام کۆنترۆڵی زۆربه‌ی خوێندنگه‌ و ئه‌نجومه‌نه‌ خێرخوازییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ژیر ده‌ستی دایه‌. 

ده‌وڵه‌تی تورکیا گوله‌ن به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی کوده‌تا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی ۱۵ی جولای ئه‌م وڵاته‌ ده‌زانێت و له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا داوا ده‌کات گوله‌نی ۷۵ ساڵان ڕاده‌ست بکاته‌وه‌. فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌رجۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م کوده‌تایه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

News Code 4480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =