بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نیوەڕۆی ئەمرۆ سێ شەمە لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ڕێکخراوەی تەبلیغاتی ئیسلامی وڵات دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی وێڕای پێزانین بە هەنگاوە باشەکان لە ڕێکخراوەی تەبلیغاتی ئیسلامی ،وتیان: تێبێنی ، ڕچاوکردن و چاودێری، بە ستراتیژی زەرووری و هەمیشەیی چالاکانی بواری فەرهەنگ و تەبلیغ زانی و زیادیان کرد: دەزگا فەرهەنگی- تەبلیغییەکان دەبێ زۆر وریا بن کە قسەی خودا لە هیچ دۆخێکدا پشت گوێ نەخرێت و لەم بوارەدا نابێ لە جەنجاڵ و هۆچی گەری و تۆمەتەکان بترسن.
جەختیشیان کردە سەر زمانی ئیتنیک لە چالاکی فەرهەنگی- تەبلیغاتی لەو پێداویستییە زەروورییەکانە و زمانی پەیوەندی گرتن لە گەڵ گەنجان و تازەلاوان تۆفیری هەیە لە گەڵ زمانی خافڵێکی نەزان یان دژبەرێک، هەروەها دەبێ زمانی قسە و تەبلیغ لە وڵاتانی تر لە گەڵ کاری فەرهەنگی- تەبلیغی لە ناوخۆ جیاواز بێت.
وتیشیان: بازاڕی فیکر و بەرهەمی نوێ لە ناوخۆ و دەرەوە گەرمە و دەبێ بە بەرهەم و فیکری نوێ و گۆڕاندنیان بە بەرهەمی فاخر لە باکسێکی باش دا لەم بازاڕە پڕ کڕیارەدا چالاکی بکەن.
گرینگی دان بە هێزی مرۆڤی لێهاتوو وەک تەوەری بنەڕەتی کۆمەڵەی فەرهەنگی، پاراستنی هێزە باشەکانی ڕێکخراوەی تەەبلیغاتی ئیسلامی لە هەموو بەشەکان، چەند خاڵێکی گرینگی دیکە بوو کە ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان لە سەری کرد.
بۆچوونی ئێوە