ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ نێزیکی بنکه‌ی سه‌ربازی ناتۆ له‌ تورکیا

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ نێزیکی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ناتۆ له‌ تورکیا هه‌واڵیان داوه‌

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌واڵده‌ریی ڕیا نووستی ڕووسیا به‌ گێرانه‌وه‌ له‌ BNO News، له‌ ڕوودانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ نێزیکی بنکه‌ی سه‌ربازی ناتۆ له‌ پارێزگای ئێزمیر له‌ ڕۆژئاوای تورکیا  هه‌واڵی دا.

 پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌ که‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ له‌ پێش پلانڕێژی بۆ کراو بووبێت و بنکه‌ی سه‌ربازی ناتۆی له‌م ناوچه‌یه‌ کردبێته‌ ئامانج.

 له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ تا ڕووبه‌ری زیاتر له‌ ۴۰ دۆنم له‌ دارستانه‌کانی نێزیک به‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه.

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری ڕووداوه‌که‌ و شوناسی ئه‌نجامده‌رانی درێژه‌ی هه‌یه.

News Code 4477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =