ئایا ئاشتی دیمەشق و ئەنقەرە، کۆتایی بە قەیرانی ١١ ساڵەی سووریا دێنێت؟

ڕاشاتودەی لە دەقێکدا نووسی دەوڵەتی سووریا دەتوانێت بە دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێگای ئاوەدان کردنەوەی خۆی دوای شەڕ هەموارتر بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، وادیارە کە بەرپرسانی تورکیا و سووریا بەرەو کردنەوەی پێوەندی دووبارە هەنگاو هەڵدەگرن، بابەتێک کە بێ گومان بەپێچەوانەی ویستی واشنتۆن دەبێت.

ڕۆژنامەی ڕووسیایەڕاشاتودەی لە دەقێکدا لەسەر ئەگەری دیداری نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد، و ئەوەی کە ئایا دوای ١١ ساڵ بچڕینی پێوەندی و شەڕ دەتوانێت شەڕ لە سووریا کۆتایی بێت؟

سەرەڕای ئەوەی کە لێدوانەکانی ئەم دواییە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە واشنتۆن لە وڵاتگەێک کە بەدوای باشتر کردنی پێوەندی تورکیا و سووریان یان پاڵپشتی دەکەن ، پشتیوانی ناکات، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا نایەوێت کە ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ یەک پێوەندیان هەبێت بەڵام وادیارە ئەنقەرە و دیمەشق، بە بێ سەرەنج بە ئەو دژایەتیانە، ڕێگای خۆیان بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان درێژە دەدەن.

لە ڕوانگەی دەوڵەتی تورکیاوە نزیکی لەگەڵ سووریا دەتوانێت بۆ ئەو وڵاتە سوودی زۆری هەبێت . شەڕ دژی هەسەدە کە زیاتر شەڕ بە پەکەکەن و ئەنقەرە وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەیانناسێت، لەوانەیە گرینگترین دەستکەوتی تورکیا لە ئەو پێوەندییە بێت.

ئەو هەواڵدەرییە باسی ٣ ملیۆن و نیو پەنابەری سووریا لە تورکیا دەهێنێتە ئاراوە و دەڵێت بە ئاشتی دووبارە لە سووریا، چاوەڕوانی دەکرێت کە تورکیا بتوانێت ئەو پەنابەرانە ڕەوانەی سووریا بکاتەوە. نووسەری ئەو دەقە پێی وایە کە جودا لە دەست پێکردنەوەی پێوەندی ئاسایی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، هەندێک ڕێککەوتننامە لەسەر ئاوارەکان و هەروەها شەڕ دژی گرووپە چەکدارە کوردەکان لە ناو خاکی سووریا هەموار بکات.

ئەو نووسەرە پێی وایە کە هێرشی دەوڵەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکان، لەوانەیە ببێتە هۆی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا یا ئەمریکا بەڵام لە ئەگەری نزیک بوونەوە لە ئەنقەرە لەوانەیە ئەو هاوکێشە بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕدرێت.

هەروەها هێناویە کە چوون بۆ سەر کورسی دانوستان لەگەڵ تورکیا لانیکەم ئەو هەلە دەداتە سووریا تا سەبارەت به چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا گفتوگۆ بکات، کە ئەوە خۆی دەتوانیت ئەگەری کردنەوەی ڕێگاکانی نێوان حەلەب و دیمەشق خۆش بکات.

News Code 44768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha