خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆن که‌سی له‌ تورکیا

زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌س له‌ هاووڵاتیانی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له‌ دیموکڕاسی و یه‌کگرتووی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیم کۆبوونه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن له‌ خه‌ڵک و لایه‌نگری پارته‌ جیاوازه‌کانی تورکیا له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کۆبوونه‌وه‌ تاکوو پشتیوانی له‌ دیموکڕاسی و یه‌کگرتووی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان، بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ۱۵ ساڵی ڕابردوودا، ڕێبه‌ره‌کانی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هاوڕێی لایه‌نگره‌کانی خۆیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارتی گه‌لی کۆماری خوازی تورکیا له‌م گۆڕه‌پانه‌دا به‌شداریان کرد.

ڕێبه‌ره‌کانی پارتی گه‌لی کۆماری خوازی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی هاوکات له‌گه‌ڵ بانگهێشت کردنی لاینگره‌کانی خۆیان بۆ به‌شداری کردن له‌م کۆبوونه‌وه‌، داوای له‌ سه‌رجه‌م شارۆمه‌ندانی تورکیا کرد تاکوو له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکه‌ن. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا، یاسین ئاکتای، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ ڕایگه‌یاند که‌ پارته‌که‌ی به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ پارتی داد و گه‌شه‌ و زۆربه‌ی به‌رپرسانی سیاسی تورکیا وه‌ک جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ و پارێزگار و شاره‌داری ئه‌سته‌نبۆل له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان کرد.

شایانی باسه‌، پارتی کۆماری خوازی تورکیا که‌ میوانداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ده‌کات، له‌ هه‌موو به‌شدار بووه‌کان داوای کرد تاکوو ته‌نیا ئاڵای تورکیا و وێنه‌ی ئاتاتورک هه‌ڵ بکه‌ن.

News Code 4476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =