شۆڵەی ئۆڵەمپیک گەیشتە دەستی پلە

شۆڵەی کێبڕکێیەکانی ئۆڵەمپیکی ۲۰۱٦ی ڕیۆ گەیشتە زێدی " پلە"، ئەفسانەی تۆپی پێی بڕازیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆڵەی ئۆڵەمپیک گەیشتە مۆزەخانەی " پلە "، شوێنێک کە پاڵەوانی سێ خولی کێبڕکێیەکانی مۆندیالی جهانی، پێشوازی شۆڵەکەی کرد.

 لەم مۆزەخانە، شانازییەکانی " پلە" کە بریتین لە ڕێکۆردی گینێس( ۱۲۷۹ گۆڵ لە ۱۳٦۳ یاری) و هەروەها ناوبانگی وەرزشوانی سەدە کە لە لایەن کومیتەی نێودەوڵەتی  ئۆڵەمپیکەوە پێی دراوە.

" پلە " لەم بارەیەوە وتی: ئەبێ سپاسگوزار بین چونکە هەرکەسێک شانسی ئەوەی نییە کە لەگەڵ وەها ڕووداوێکدا بەرەوڕووبێتەوە. کەوابوو من سپاسگوزاری خودا و تەواویی ئەوانەی دەکەم کە ئەم هەلەیان ڕەخساندووە.

شۆڵەی ڕیۆ ڕۆژی ڕابردوو لە شاری نیشتمانەکەی " پلە " ەوە ڕەوانەی " سائۆپائۆلۆ " کرا و لە ڕێکەوتی ۳ ی ئووت دەگاتە ڕیۆدۆژانیرۆ.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی کێبڕکێیەکانی ئۆڵەمپیکی ۲۰۱٦ لە ڕێکەوتی ۵ ی ئووت لە یاریگەی ماراکانا بەڕێوەدەچێ.

News Code 4473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =