داعش بەرپرسایەتی تەقینەوە کەی"کازمەین"ی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تێرۆیستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی تەقینەوەی تێرۆریستی لە شاری کازمەینی لە ئەستۆ گرت کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ۵۵ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی " سومریە نیوز" گرووپی تێرۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەی تێرۆریستی لە شاری کازمەینی عێراقی ، لە ئەستۆ گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە گرووپی تێرۆریستی داعش بە دەرکردنی بەیانیەیێک بەرپرسایەتی تەقینەوەی تێرۆریستی لە شاری کازمەین هەڵکەوتە لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراقی لە ئەستۆ گرت. ئەم ڕووداوە بە تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن خۆکوژێکەوە ئەنجام درا.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی عێراق ئەم تەقینەوە تا ئێستا کوژرانی ۱٨ کەس و برینداربوونی ۳۷ کەسی لێکەوتەوە.

News Code 4472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =