دۆزینه‌وه‌ی ۴۵۶ وەجبە قاچاخ به‌ بایه‌خی ۴ ملیاری تمه‌ن له‌ بانه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ۴۶۵ وەجبە قاچاخ به‌ بایه‌خی ۴ ملیار تمه‌ن له‌ شاری بانه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ختیار ڕه‌حمانی پوور نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی به‌رنامه‌دانان، هاوئاهه‌نگی و چاودێڕی به‌سه‌ر که‌ل و په‌لی قاچاخ له‌ پارێزگای کوردستان، وتی: کۆنترۆڵ و چاودێڕی کردن به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌ سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌ دێن و ده‌چن، به‌ شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ گومرۆکەکانی بانه‌ کرد و وتی: زیاتر له‌ ۴۵۶ وەجبە قاچاخ، بێجگه‌ له‌ کحۆلییه‌کان، مانگی ده‌ستکرد و سیگار و ده‌وا، به‌ بایه‌خی ۴ ملیار و ۱۵۲ ملیۆن تمه‌ن له‌ شاری بانه‌ و له‌ ماوه‌ی ۴ مانگی ڕابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ئه‌و ڕایگه‌یاند: له‌ سنه‌ش له‌م ماوه‌دا ۲۲۲ بار و به‌ بایه‌خی ۵ ملیار و ۲۸۰ ملیۆن تمه‌ن ده‌ستی باسه‌ردا گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکەکانی کوردستان زیادی کرد: به‌داخه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی که‌ل و په‌ل هه‌نارده‌ بکرێت، شت بۆ ناخۆی ئێران قاچاخ ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی زۆری بۆ ئابووری ناخۆ درووست کردووه‌ و ڕوو له‌ زیاد بوونیشه‌.

ئه‌و وتی: یه‌کێک له‌ کێشه‌کانی سنووری باشماخ ئه‌مه‌یه‌ که زۆربه‌ی زه‌وییه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م سنووره‌ ڕوون نییه‌ که‌ کشت و کاڵین یان ده‌ره‌تان، هه‌روه‌ها سیستمی پاسه‌کانی سه‌ر سنوور به‌ باشی کۆنترۆڵ ناکرێن.

ئه‌و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئامێری ئیکس ڕێی و نه‌بوونی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ کێشه‌کانی دیکه‌ی سنووری باشماخ ناوبرد و درێژه‌ی دا: ده‌بێت چاودێڕی زیاتر به‌سه‌ر بارنه‌مه‌کانی هاتن و بردنی که‌ل و په‌له‌کاندا بکرێت و له‌م ڕێگه‌شدا بنه‌مای سه‌ره‌کی و ئامانجی ئێمه‌ به‌رگرتن له‌ قاچاخ ده‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ دوای تاوانبار بین.

ڕه‌حمانی پوور له‌ کۆتاییدا وتی: گرووپێکی شاره‌زا له‌ که‌سانی کاریگه‌ر و خاوه‌ن بیر و ڕا له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی قاچاخی که‌ل و په‌لی پارێزگاکه‌وه‌ بۆ سنووری باشماخ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێن تاکوو ڕێکاری زانستی بۆ ڕێگری له‌ کێشه‌ی سنووره‌کانی کوردستان بدۆزنه‌وه‌.

News Code 4471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =