ڕۆما پەنابەرانی تورکیا دوای کودەتا وەردەگرێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ئاماژە بە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی تورکیا ئاشکرای کرد کە ئەبێ ئامادەی قبووڵکردنی پەنابەرە تورکەکان بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، " لاۆرا بولدرینی " سەرۆکی پەرلەمانی ئیتالیا لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ئاشکرای کرد: پەیمانی " ژێنێڤ " ڕێگەی داوە تا کەسانێ کە لە کۆمەڵگایەکدا ئازادی تاکەکەسییان نیە ، داوای پەنابەری بکەن و ئەمە شارۆمەندەکانی تورکیا دەگرێتەوە.

ناوبراو هەروەها هاوخەمی خۆی بۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و وتیشی: ئەبێ ئاماژە بەم خاڵە بدرێ کە بارودۆخی ئێستای تورکیا لەگەڵ ئەوەی کە لە یاسا هاتووە دژایەتی هەیە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ڕەت کردنەوەی دانی هەر جۆرە هەڤیازییەک لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە تورکیا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا لە کاتی ڕوودانی کودەتای مەدەنی ئەبێ بزانێ کە هەندێ لە چوارچێوەکانی ئێستای خۆی بگۆڕێ.

News Code 4470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =