بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له دوو هه‌وڵ و پیلانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له پێش سه‌ری ساڵی 2023 له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 توانرا هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه و چوار تیرۆریستیش ده‌ستگیربكرێن كه بریتی بوون له دوو تۆڕی جیا و له‌لایه‌ن قیاداتی گروپی تیرۆریستیی داعش فه‌رمانیان پێ‌درابوو بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن".
ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه، "تۆڕی یه‌كه‌م، تیرۆریستان (حه‌مزه ئه‌یاد ئه‌حمه‌د ناسراو به سیاف ئه‌لقوره‌یشی و مهاجر ئه‌حمه‌د عزاوی ناسراو به ئه‌بو جه‌عفه‌ر)، له 23ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 ده‌ستگیركران، تیرۆریست (سیاف ئه‌لقوره‌یشی) كه خۆكوژ بووه و پلانی هه‌بووه پێش سه‌ری ساڵ له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر به پشتێنی بۆمبڕێژكراو به هاوكاری تیرۆریستی ده‌ستگیركراو (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) خۆی بته‌قێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌وڵدا بون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له رێگه‌ی ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ له به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایش عه‌نكاوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "تۆڕی دوه‌م، تیرۆریست (مو‌سا ئیسماعیل عه‌لوان ئیسماعیل ناسراو به یه‌عقوب) تیرۆریست (م.ا.ح.) پێشتر له (سوریا له كه‌مپی هۆڵ) نیشته‌جێبونه و به‌شداربوون له كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی له‌ناو كه‌مپی هۆڵ، ئه‌م دوو تیرۆریسته له ساڵی 2022 هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر فه‌رمانی قیاداتی داعش پلانانیان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر و كوشتن له شاری هه‌ولێر".
بۆچوونی ئێوە