ئەڵمانیا پەنابەرە سوورییەکان ڕاده‌هێنێت

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هەواڵی لە ڕاهێنانی پەنابەرە سوورییەکان لە خاکی وڵاتەکەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، " ئۆرزۆلا دێرلاین" وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە وەڵامی ڕۆژنامەی " فڕانکفۆرتێر ئه‌لمانیە" ئاشکرای کرد کە بەرلین دەیەوێ پەنابەرە سووریەکان بە ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی دەوری سازندە لە بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا ڕابهێنێت.

ناوبراو لە شرۆڤەی قسەکانیدا زیادی کرد: ئەم راهێنانه‌ لە بواری تەکنۆلۆژیا و پزیشکین.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هیچ ئاماژەیه‌کی بەوەنەداوه‌ کە ئەم راهێنانه‌ تەواوی پەنابەرەکان دەگرێتەوە یا نا.

ناوبراو هۆکاری ئەم کارەی گەڕانەوەی پەنابەرەکان بۆ وڵاتەکەیان و دروستکردنی نیشتمانی ئیدەئاڵی خۆیان ڕاگەیاند.

" فۆن دێر لاین " هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەرتەشی ئەڵمانیا بەشێ لە کارەکانی خۆیانی لە درێژەی یارمەتی بە پەنابەرەکان تەرخان کردووە.

News Code 4469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =