ته‌قینه‌وه‌ له‌ کازمه‌ینی عێراق ۲۱ کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان له‌ روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ شاری کازمه‌ینی عێراق هه‌واڵیان داوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رمی عێراق، که‌مێک پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ شاری کازمه‌ینی باکووری به‌غدا روویدا که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ۲۱ که‌س کوژران و بریندار بوون.

 له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو بووه‌ که‌ خۆکوژێک ته‌قاندوویه‌تیه‌وه‌.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکه‌.

کازمه‌ین گەڕەکێکی شاری بەغدایە و بەهۆی بوونی مەزاری ئیمام موسا کازم، بەو ناوە ناونراوە.

News Code 4464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =