به‌ڵگه‌کانی ویکیلیس له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی هه‌رێم و میت درۆیه‌

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا روونكردنەوە لەسەر ئەو بەڵگەنامەیەی لە سایتی ویكلیكس لەسەری بڵاوبووەتەوە، بەبەرپرسانی ئەمریكاو ئەوروپا دەدات

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا لەنامەیەكدا روونكردنەوەی لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە داوە بە بەرپرسانی ئەمریكا و ئەوروپا، كە لە سایتی ویكلیكس لەسەری بڵاوبووەتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، لە نامەكەدا هەموو ئەو زانیارییانەی لەبەڵگەنامەكەی ویكیكسدا لەسەری بڵاوبووەتەوە، رەتیكردووەتەوە.

شەوی رابردوو ناوەڕۆكی بەڵگەنامەیەكی سایتی ویكلیكس بڵاوبووەوە، كە نوێنەرایەتی هەرێم لەئەمریكا، كە لەلایەن كچی سامی عەبدوڕەحانی بەرپرسی باڵای پێشووی پارتی تۆمەتبار دەكات "بەوەی كار بۆ دەزگای هەواڵگیری توركیا میت دەكات".

هەر بەپێی بەڵگەنامەكە، ناوبراو هەموو چالاكییەكانی ناو ئەمەریكا و كوردەكانی دەوێت‌ و تەنانەت چالاكییەكانی مەسعوود بارزانی ‌و پارتیش بۆ ناوەندی میت دەنێرێت، هەروەها چەندەها نامەی بەدورودرێژی لەسەر سەردانەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ناوەندی میت ناردووە.

چەند رۆژێكە ماڵپەری ویكیلیكس دەستی بەبڵاوكردنەوەی سەدان هەزار ئیمێڵی دەوڵەتی توركیا كردووە، كە نهێنی گرنگ دەخاتە بەردەم رای گشتی، بەتایبەتی پەیوەندییەكانی دەوڵەتی توركیا لەگەڵ داعش، هەروەها لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و چەند پرسێكی تر.

News Code 4463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =