وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌چێته‌ ئه‌مریکا

مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن، سه‌فه‌ری ئه‌مریکای کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ کاناڵی توئیتر له‌ سه‌فه‌ری ناکاوی خۆی بۆ ئه‌مریکا و به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن،   هه‌واڵی دا.

چاوش ئۆغڵو له‌ لاپه‌ڕه‌ی توئیتری خۆیدا نووسی که‌ به‌ زوویی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن به‌ مه‌به‌ستی ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن بۆ تورکیا ده‌چێته‌ ئه‌مریکا.

ده‌وڵه‌تی تورکیا فه‌تحوڵا گوله‌ن و گرووپه‌که‌ی ئه‌و به‌ داڕشتنی کوده‌تا شکست خواردووه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌م وڵاته‌ تۆمه‌تبار ده‌کات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ گوله‌ن که‌ دانیشتووی پێنسیلوانیای ئه‌مریکایه‌ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوله‌نی به‌ تۆمه‌تی ساز کردن و ڕێخستنی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له‌ تورکیا تۆمه‌تبار کردووه‌ و ده‌ڵێت که‌ ئه‌م کاره‌ش به‌ مه‌به‌ستی له‌ ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام بووه.

هه‌روه‌ها، به‌رپرسانی تورکیا ڕۆژی شه‌مه، محه‌مه‌د سه‌عید گوله‌ن، برازاکه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌نیان به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا ده‌ستگیر کرد.

به‌ هۆی کوده‌تا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی تورکیا لانی که‌م ۲۹۰ کوژراو و هه‌زار که‌س بریندار بوون، ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان هه‌زار که‌سی ده‌ستگیر کردووه.

دوابه‌دوای شکست هێنانی کوده‌تاکه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به‌ مه‌به‌ستی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی کوده‌تاکه، تاکوو ئێسته‌ ۶۰ هه‌زار که‌سی له‌ هێزه‌ سه‌ربازی و پۆلیس و قازی و مامۆستای زانکۆکان و خوێندگه‌کان و فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستگیر کردووه‌ و له‌ کار دووریانی خستووه‌ته‌وه.

ده‌وڵه‌تی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ گوله‌ن بکه‌ری سه‌ره‌کی کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌ تورکیا بووه.

News Code 4462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =