جێگری ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی کوژرا

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ هاشم نه‌زیف جاسم ئه‌لحه‌یالی، جێگری ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی و فه‌رمانده‌ی داعش له‌ باکووری پارێزگای دیاله‌ کوژرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ بڵا کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌واڵی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه‌: جێگری ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، فه‌رمانده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ میانه‌ی هێرشی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ دیجله‌ و له‌ باکووری پارێزگای دیاله‌ کوژراوه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڕێکانیشی بریندار بوون.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌خت کراوه‌: دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌ عێراقییه‌کان بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش، هاشم نه‌زیف جاسم ئه‌لحه‌یاتی، جێگری ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ ناوچه‌ی مه‌خیسه‌ و له‌ ئه‌بۆ سه‌یدا که‌ ده‌که‌وێته‌ باکووری پارێزگای دیاله‌ کوژراوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق زیادی کرد: ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ به‌ پێی زانیاریی زۆر ورد ئه‌نجام بووه‌ و دوای به‌رگری توند هێزه‌کانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ به‌ سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهاتووه‌.

News Code 4460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =