ئه‌فسه‌رێکی ده‌ستگیر کراوی تورکیا خۆی کوشت

ئه‌فسه‌رێکی باڵای تورکیا که‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شدار بوون له‌ کوده‌تاکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کرابوو، له‌ زینداندا خۆی کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانادۆڵو، ئه‌فسه‌رێکی باڵای تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کرا بوو، له‌ زینداندا خۆی کوشت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی تورکیا که‌ ناوی ئیسماعیل چه‌خماخ بووه‌، خۆی له‌ ژوورێکی بچووکی تاکه‌ که‌سیدا هه‌ڵواسیوه‌.

ده‌وڵه‌تی تورکیا دوای کوده‌تاکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هه‌زاران هێزی سه‌ربازی، زانکۆیی و قازی به‌ تۆمه‌تی به‌شدار بوون له‌ کوده‌تا ده‌ستگیر کرد و له‌ کار دووریانی خستووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی ڕۆیترز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ کۆشکی کۆماری تورکیا له‌ ده‌ستگییر کردنی جێگری باڵای فه‌تحوڵا گوله‌ن، ڕێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌واڵی دا. ده‌وڵه‌تی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ گوله‌ن هۆی سه‌ره‌کی کوده‌تا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی تورکیایه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی گاردی سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌واڵی دا و ڕایگه‌یاند که‌ ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ هۆی کوده‌تاوه‌ تاکوو ئێسته‌ ده‌ستگیر کراون به‌ ۱۳ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه‌.

به‌ هۆی کوده‌تاکه‌ی تورکیا لانی که‌م ۲۹۰ که‌س کوژراوه‌ و هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ستگیر کردنی ده‌ست پێکردووه‌.

News Code 4459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =