شیعه‌ و سوننه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی یه‌کبگرن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی تیرۆریستی له‌ ئه‌فغانستان، شیعه‌ و سوننه‌ی به‌ قوربانیی تیرۆریزم زانی و داوای لێیان کرد بۆ به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وی یه‌ک بگرن.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرشی تیرۆریستی ئه‌فغانستان، داوای یه‌کگرتوویی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ی کرد.

ئه‌و له‌ په‌یامێکی تویتێریدا به‌ ئاماژه‌ به‌ هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی ڕابردوو له‌ کابول که‌ بووه‌ هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له‌ هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌، وتی: ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌رئه‌نجامی بیرێکی توندڕه‌وانه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی له‌و توویته‌ نووسه‌وه‌ که‌ بومب دانه‌رییه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌فغانستان نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی درنده‌یی داعشه‌.

پێشتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ وتبووی: تیرۆریزم و توندڕه‌وی به‌ هاوکاری و تێگه‌یشتنی  هاوبه‌شی نێوان هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگای جیهانی، ڕیشه‌کێش نابێت.

News Code 4458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =