بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردەیەکی عێراقی لە ناردنی پەیامی حکومەتی عێراقی بۆ پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی ئێرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
تورکی جەدعان سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەغدا بەنیگەرانییەوە سەیری توندبوونەوەی ئەو کێشانە دەکات کە بەهۆی ئەو پارتو ڕەوتە چەکدارییە ئێرانییانەی لەهەرێمی کوردستاندان و خاکی عێراق دەکەنە گۆڕەپانی ململانێی چەکداریی لەگەڵ ئێران".
دهشڵێت:"بەغدا پەیامێکی نهێنییو ڕانەگەیەندراوی بۆ بەشێک لەو لایەنە چەکدارییانە ناردوەو تێیدا ئەوەیان پێڕاگەیاندراوە کە لەبەرامبەر ئەوەی ڕودەدات بێدەنگنابنو مافی خۆیانە لەپێناو پاراستنی سەروەریی عێراقدا دەستتێوەردان بکەن".
وتیشی: لە پەیامەکەی بەغدادا داوا لە حزبە دژبەرەکانی ئێران کراوە بارەگاکانیان چۆڵبکەن و چالاکییەکانیان بۆ دەرەوەی سنوورەکانی عێراق بگوازنەوە.
تورکی جەدعان دەڵێت: بواردان بەو پارتانە بۆئەوەی بەوشێوەیەی ئێستا بەردەوامبن، ڕەنگە سەربکێشێت بۆ دروستبونی ئاژاوەو شڵەژانی ئەمنیی گەورە لەهەرێمی کوردستاندا.
بۆچوونی ئێوە