شەڕی قورس لە ڕۆژاوای شاری مەنبەج/ کوژرانی ۲٤ داعشی

ڕاگەیاندنەکانی سووری هەواڵیان لە پێکدادانی قورسیی هێزەکانی دێموکراتی سووریا لەگەڵ تێرۆریستەکانی داعش و کوژرانی دەیان تەکفیری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی " لوبنانی ئەلعەهد "، هێرشی شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ سووریا جارێکی تر خەڵکی سڤیل کردە قوربانی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش گوندی " نواجە " هەڵکەوتوو لە شاری " مەنبەج" یان بۆمباران کرد.

داوا بەدوای ئەم هێرشە ۱۰ کەسی سڤیلی سووریە کوژران و چەندکەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی قسەی ئامادەبوون، لە نێوان کوژراوەکاندا پێنج منداڵیش دەبینرێ.

لە لایێکی ترەوە، پێکدادانێکی توند لە نێوان هێزەکانی دێموکراتی سووری و تێرۆریستەکانی داعش لە ڕۆژاوای شاری مەنبەج ڕووی دا.

بە دوای ڕوودانی ئەم پێکدادانە، ۲٤ چەکداری تەکفیریی داعش کوژران.

هەواڵێکی تر ئەوەی کە تێرۆریستەکانی داعش لە درێژەی جەنایەتەکانیانی خۆیاندا دژی خەڵکی سڤیل، لاوێکی سووریان لە ڕەقە لەسێدارە دا.

News Code 4455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =