ئەردۆغان فرمانی داخستنی ۲۰۰۰ قوتابخانەی ئەهلی دەرکرد

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی هەوڵەکانی پاش کودەتای شکست خواردووی ئەم وڵاتە فەرمانی داخستنی زیاتر لە ۲۰۰۰ قوتابخانە و بنکەی ئەهلی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەناتۆلی" لە یەکەمین فەرمانی پاش ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی سێ مانگە، فەرمانی زیادکردنی کاتی دەسبەسەرکردنی گومان لێ کراوەکانی کوودەتای شکستخواردووەکەی ئەم دواییانەی دەر کرد.

ئەردۆغان هەروەها فەرمانی داخستنی هەزار و ٤۳ قوتابخانەی تایبەتی، ۱۲۲۹ ڕێکخراوە و بنکەی خێرخوازی،۱۹ یەکێتی بازرگانی، ۱۵ زانستگا و ۳٥ بنکەی پزیشکی داوە.

ئەم ڕاپۆرتە زیادی دەکات، سەرجەم ئەم ناوەند، قوتابخانە و بنکانە گومانی پێوەندی لەگەڵ  " فەتحوڵڵا گولەن " کەسایەتیی بەرچاوی دژبەری ئەردۆغانیان لەسەرە کە ئێستاکە لە ئەمریکا بەسەر دەبات.

دەوڵەتی تورکیا دەڵێت کە " گولەن" هۆکاری سەرەکیی کوودەتا شکستخواردووەکەی ئەم دواییانە لە تورکیا بووە.

پاش ئەم کوودەتا شکست خواردووە لە تورکیا کە لانی کەم ۲۹۰ کوژراو و هەزار برینداری لێکەوتەوە، دەوڵەتی ئەنقەرە شەپۆلێ بەربڵاوی لە دەسبەسەرکردنەکان دەستپێکرد.

لە دوای شکستی کوودەتاکە دەوڵەتی ئەردۆغان لە درێژەی تووشبوون لەگەڵ بکەرەکانی پێوەندیدار لەگەڵ کوودەتاکە، تا ئێستا نزیک بە ٦۰ هەزار کەس لە هێزە سەربازی، پۆلیس، دادوەر، مامۆستای زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەرەکانی دەوڵەتی دەسبەسەر کردووە یا بە شێوەی کاتی لە کار دوور کردووەتەوە یا بەدوایاندا دەگەڕێ.

News Code 4454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =