سه‌رۆک کۆماری ئێران سەردانی ئازه‌ربایجان دەکات

حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی باکو، ۱۸ی گه‌لاوێژ سه‌فه‌ری وڵاتی ئازه‌ربایجانی ڕووسیا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و ئازه‌ربایجان ۱۸ی گه‌لاوێژ له‌ ئاستی سه‌رۆک کۆماره‌کانی سێ وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ دیدارێکی سێ قۆڵیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیۆف و ڤلادمیر پووتیندا ده‌کات.

له‌م کۆبوونه‌وه‌ که‌ به‌ پێشنیاری سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و ئازه‌ربایجان له‌ که‌رته‌ جیاوازه‌کان وه‌ک په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌ سێ قۆڵییه‌کان و بابه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌کان گفتوگۆ و لیکۆڵینه‌وه‌ ده‌که‌ن.

مانگی بانه‌ مه‌ڕی ئه‌مساڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ۳ وڵات له‌ باکو کۆبوونه‌وه‌ و هه‌ر سێ لا له‌ په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌ ئاسایشی، سیاسی و ئابوورییه‌کان جه‌ختیان کرده‌وه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌م کۆبوونه‌وه‌دا پێداگری له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌کانی نێوان ۳ وڵات له‌ بواره‌کانی شه‌مه‌نده‌فڕی ئاسن، گواستنه‌وه‌ و ئای تی، هاوکارییه‌ سنوورییه‌کان، شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆر، په‌ره‌دان به‌ بابه‌ته‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان و هاوکارییه‌ بانکییه‌کان جه‌ختی کرد.

هه‌روه‌ها گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی هاوبه‌ش و بابه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک قه‌یرانی قه‌ره‌باخ و سووریا له‌ ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌م کۆبوونه‌وه‌دا بووه‌.

News Code 4452

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =