ئیتلاعاتی سوپا سێ گومانلێکراوی ڕووداوی تیرۆریستی داڵاهۆی دەستگیر کرد

سێ گومان لێکراوی ڕووداوی تیرۆریستی داڵاهۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە دەستگیری سێ گومان لێکراوی ڕووداوی تیرۆریستی داڵاهۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران نەبی ئەکرەم (  د. خ) کرماشانەوە هەواڵی دا.

 ئەو بە ئاماژە بە لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان وتی: لەمبارەوە لێکۆڵینەوەی زۆر لە هەموو بوارەکان ئەنجام بووە.

 ئەم سەرچاوە جەختی کرد: بەدواداچوون بۆ دەستگیری دیکەی گرووپە گومانلێکراوەکان هێشتا درێژەی هەیە.

 بە وتەی ئەو سێ کەس دەستگیر کراون کە سەرپەلەکانی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە پارتی ئازادی کوردستان لقی ئیلامن.

  پێشتر گرووپی تیرۆریستی پاک(پارتی ئازادی کوردستان لقی ئیلام) ڕایگەیاندبوو کە ئەم تیرۆرە پلانی ئەوان بووە.

News Code 4451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =