پاکستان سەرجەم ناوەندەکانی  پەیوەندیدار بە گولەن دادەخات

باڵوێزی تورکیا لە ئیسلام ئاوا داوای کرد کە پاکستان سەرجەم ئەو بنکانەی کە پەیوەندی بە " فەتحوڵڵا گولەن " ەوە هەیە دابخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " داون نیوز "، " سادق بابر " باڵوێزی تورکیا لە ئیسلام ئاوا لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکاندا وتی: تورکیا لە سەرجەم وڵاتانی دۆست داوای کردووە کە بنکەکانی پەیوەندیدار بە "فەتحوڵڵا گولەن " ەوە دابخات.

 ئێمە لە ئیسلام ئاوا چاوەڕوانیمان هەیە کە ناوەندە فێرکارییەکانی پەیوەنددار بە ناوبراوەوە داخراو ڕابگەیێنێ.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: دەوڵەتی تورکیا بەڵگەی بەدەستەوە هەیە کە نیشان دەدا " فەتحوڵڵا گولەن " لە کوودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا دەستی هەبووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوە و ناوەندەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن لە چەند دەیەی رابردوو لە پاکستان چالاکییان هەیە. ۲۱ قوتابخانە، یەک ئەنجومەنی مەولاناناسی و ناوەندێکی وتووێژی هزری و فەرهەنگی پێوەندیدار بە " فەتحوڵڵا گولەن " لە پاکستان بوونیان هەیە کە ئەبێ دەوڵەتی ئیسلام ئاوا چالاکیەکانیان ڕابگرێ.

شیاوی باسە " فەتحوڵڵا گولەن " دژی دەوڵەتی تورکیا دێتە ئەژمار کە لە ئەمریکا بەسەر دەبات و دەوڵەتی ئەنقەرە ئیدعای هەیە کە ئەو لە کودەتا شکستخواردووەکەی ئەم دواییانەی وڵات دەستی هەبووە و لە دەوڵەتی ئەمریکا داوای کردووە فەتحوڵڵا گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

News Code 4450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =