یارمەتی ٨۰ ملیۆن دۆلاری بریتانیا بە عێراق

میدیاکانی عەرەب زمان هەواڵی لە یارمەتیی ٨۰ ملیۆن دۆلاری بریتانیا بە دەوڵەتی عێراق بۆ شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلمەسەلە "، دەوڵەتی بریتانیا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە درێژەی پاڵپشتیەکان لە عێراق بۆ شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش ٨۰ ملیۆن دۆلار یارمەتیی بەغدا دەدات.
ئەم یارمەتیە بریتیە لە نۆژەن کردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش بۆ گەڕاندنەوەی شارۆمەندانی عێراقی بۆ ماڵەکانیان.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، بەشێکی زیاد لە ئەم یارمەتیە داراییە واتا نزیک بە ٦٦ ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەریی پێداویستیە مرۆڤیەکان تەرخان کراوە. ۷.۳ ملیۆن دۆلاریش بۆ پاک کردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە مین و مادە تەقەمەنیەکان تەرخان کراوە. هەروەها ٤خ۳ ملیۆن دۆڵاریش بۆ پێداویستیگەلێ تر بەکار دەهێنرن.
News Code 4449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =