کۆنفڕانسی مۆسیقای سەقز بەڕێوەچوو/ بەشداری بەشکۆی خەڵک

یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی که‌ ۹ گرووپ له‌ ۳ پاریزگای ئێرانه‌وه‌ تێیدا به‌شدار بوون، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ڕۆژئاوای ئێران و له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شار و شاره‌وانه‌ی سه‌قز و به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی مۆسیقا و به‌ ئاماده‌ بوونی زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا دوو جار و له‌ لایه‌ن دوو گرووپی کوردیه‌وه‌، هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی نمایش کرا، هه‌روه‌ها ۹ گرووپی مۆسیقا له‌ شاره‌کانی کرماشان، سنه‌، سه‌قز، کامیاران، مه‌هاباد، شنۆ و بۆکان کۆنسێرتیان به‌ڕێوه‌ برد.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم نژاد وتاریکی زانستی سه‌باره‌ت به‌ ئامێری شمشاڵ پێشکه‌ش کرد. له‌م کۆنفڕانسه‌دا هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی کورد وه‌ک سدیق ته‌عریف، عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی، ئه‌مین گه‌ردیگلانی و به‌رپرسانی شاره‌که‌ به‌شدار بوون.

له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ موسحن بیگلری، نوێنه‌ری شاره‌کانی بانه‌ و سه‌قز وتی: مۆسیقای کوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو خه‌ساره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاکوو ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بکات.

ئه‌و زیادی کرد: به‌شداری خه‌ڵک له‌م ئاسته‌ زۆره‌دا، نیشانی ده‌دات که‌ خه‌ڵکی سه‌قز به‌رده‌وام پشتیوانی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی خۆیانن و له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م به‌رنامانه‌ پشتیوانی دکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ڕۆژئاوای ئێران، له‌ شاری سه‌قز و به‌ ئاماده‌ بوونی ئیداره‌ و ئه‌نجومه‌نه‌ په‌یوه‌ندیی داره‌کان و به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ و به‌هێز کردنی مۆسیقای کوردی به‌ڕێوه‌ چوو.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌قزی له‌ به‌شی مۆسیقادا گیراوه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ئێران بووه‌، به‌ڵام له‌ ئاستێکی زۆر باش و به‌رچاودا به‌ڕێوه‌ چووه‌ و له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پێشوازییه‌کی زۆر باشی لێکراوه‌.

News Code 4448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =