فه‌ڕه‌نسا هیزی زه‌وینی نانێرێته‌ سووریا و عێراق

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هاوکات جه‌ختی کرد که‌ بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر پێویست ناکات هێز بۆ عێراق و سووریا بنێرین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، فرانسوا ئۆلاند وتی: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستییه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و ئێمه‌ ده‌بێت هاوکات له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌رنگاری مه‌ترسی تیرۆر ببینه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هێرشی نیس ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌کان زیادی کردووه‌. ئێمه‌ ۱۵ هه‌زار هێزی پشتیوانیمان بۆ دابین کردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت کردووه‌.

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هاوکات داوای کرد که‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان بکه‌ن بێنه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌ هه‌ر هه‌موو هێزمان و به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌خت دژ به‌ تیرۆریسته‌کان ده‌وێستینه‌وه‌.

ئۆلاند جه‌ختی کرد: شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ عێراق و سووریا درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و وتی: ئێمه‌ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی داعش چه‌کی قورس ده‌ده‌ین و له‌وان پشتیوانی ده‌که‌ین.

سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: به‌ڵام ئێمه‌ هێزی سه‌ربازی بۆ سووریا و فه‌ڕه‌نسا ڕه‌وانه‌ ناکه‌ین.

News Code 4446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =