کاردانەوەی زەریف بە سەربڕینی منداڵی ۱۲ساڵەی سووری

وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانه‌وه‌ی بە گرتەی ڤیدیۆیی سەربڕینی کوڕێکی ۱۲ ساڵە لە لایەن تێرۆریستەکانه‌وه‌، نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف  لە کاردانەوە بە بڵاوبوونه‌وه‌ی گرتەی ڤیدیۆی سەربڕینی منداڵێکی ۱۲ ساڵە لە سووریا بە دەستی تێرۆریستەکان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆیتەر نووسی: وا دیارە سەربڕینی منداڵێکی ۱۲ ساڵە لە لایەن تێرۆریستە پاڵپشتی کراوەکانی ڕۆژاواوە کارێکی ئاسایی نوێ بوو و  بێدەنگیی ڕۆژاوایش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گوێ کەڕ ئه‌کات.

چەند ڕۆژ له‌مه‌وپێش بزووتنەوه‌ی تێرۆریستیی ناسراو بە " نوورەدین ئەلزەکی " لە کارێکی تێرۆریستی و دوور لە مرۆڤایەتیدا منداڵێکی خەڵکی فه‌لستینی سەربڕی.

خاڵی جێی سەرەنج ئەوەی کە؛ ئەمریکا گرووپی تێرۆریستیی " نوورەدین زەکی" ی خستە نێو لیستی گرووپە شەڕکەرەکانی میانەڕەوی سووریاوە.

News Code 4445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =