پێشمه‌رگه‌ له‌ ئازاد کردنی مووسڵ به‌شداری پێناکرێت

وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌کانی کورد نادرێت که‌ له‌ ئازاد کردنی شاری مووسڵ به‌شداری بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له‌ ڕۆیترز، خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌کانی کورد نادرێت که‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی شاری مووسڵ به‌شداری بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زیری به‌رگری عێراق دوێنێ له‌ تویتری خۆی ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگه‌ نادرێت که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بچنه‌ ناو شاری موسڵه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی وه‌زیری به‌رگری عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ به‌ هاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌بێت، به‌ڵام ڕایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی به‌شداری کردن به‌ هێزی پیشمه‌ره‌گه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵیش نادرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ دانیشتوانی دوو ملیۆنی شاری موسڵ کرد و زیادی کرد: ده‌ستکه‌وتی سه‌ربازی به‌ بێ ده‌ستکه‌وتی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان کاریگه‌ری نییه‌. 

عوبه‌یدی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئێستادا ته‌نیا ۱۰ له‌ سه‌دی خاکی عێراق له‌ ژێر داگیرکاری گرووپی تیرۆریستی داعش دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌فته‌ی پێشوو مه‌سعوود بارزانی ڕایگه‌یاند که‌ به‌ر له‌ ئازاد کردنی شاری موسڵ ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی کۆنترۆڵی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیار بدرێت و مافی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ڕچاو بکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریکاش له‌ کۆنفڕانسی دژ به‌ داعش ڕایگه‌یاند که‌ چۆنیه‌تی کۆنترۆڵی ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان بابه‌تێکی گرنگه‌.

ڕه‌نگه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌م ڕانگه‌وه‌ دژی هاتنی ئه‌مریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ کاروباری ناوخۆیی خۆی بێت و قسه‌کانی دوێنێی وه‌زیری به‌رگری عێراقیش دوای ئه‌م قسانه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

News Code 4443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =