جۆ بایده‌ن: دادگه‌ی ئه‌مریکا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر گولن ده‌دات

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاوکات له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند که‌ بڕیاری کۆتایی سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی فه‌تحۆڵا گوله‌ن له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی دادگاکانی ئه‌مریکایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح، جۆ بایده‌ن، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دڵنیایی دا که‌ واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی گوله‌ن که‌ تاوانبار کراوه‌ به‌ کوده‌تا، هاوکاری پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌دات.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ئاژانسی ئاناتۆلی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه‌ ڕاپۆرتی دا که‌ له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فۆنیه‌، جۆ بایدن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ بڕیاری ڕاده‌ست کردنی گوله‌ن له‌ ده‌ستی دادگاکانی ئه‌مریکادایه‌.

بایده‌ن له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فوونییه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌لدریم وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ واشنتۆن درێژه‌ به‌ هاوکاری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌دات.

جێگری ئۆباما هاواکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی دووباره‌ی کوده‌تاکه‌ی ۱۵ی ژووئیه‌ له‌ تورکیا له‌ دڵفراوانی خه‌ڵکی تورکیا ڕێزی گرت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ وڵام دانه‌وه‌ به‌ قسه‌کانی بایدن وتی: تورکیا له‌ زۆر له‌ مێژه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کانی گوله‌ن و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هۆشداری داوه‌، ئه‌م وڵاته‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ گوڵه‌ن ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ڕۆژی ۱۵ی ژوئیه‌ی ئه‌مساڵ گرووپێک له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان ویستیان که‌ به‌ ئه‌نجام دانی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی له‌ تورکیا، ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ بڕووخێنن که‌ دواجار هێزه‌کانی پۆلیس به‌رنگاری ئه‌م هه‌وڵه‌ بوونه‌وه‌.

News Code 4441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =