دۆرتمۆند به‌ چوار گۆڵ مه‌نچیستر یوونایتێدی برده‌وه‌/ یه‌که‌مین سۆک بۆ مۆرینیۆ

یانه‌ی تۆپی پێ مه‌نچیستر یوونایتێد له‌ یاریه‌کی دۆستانه‌دا به‌رانبه‌ر به‌ دۆرتمۆند دۆڕاو و ئه‌مه‌ بووه‌ یه‌که‌مین شۆک بۆ خۆزه‌ مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ مه‌نچێستر یوونایتێدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو لەیارییەکی دۆستانەدا لە چین، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

لەئەنجامدا دۆرتمۆندییه‌کان توانییان سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر تیپەکەی مۆرینهۆدا تۆماربکەن بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند هەریەک لە 'کاسترۆ دوو گۆڵ و ئۆبامیانگ و دیمبێلی' تۆماریانکرد و تەنها گۆڵەکەی مان یونایتدیش لە رێگەی میختاریانەوە بوو.

یاریی داهاتووی مان یونایتد لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانەکان، بەرامبەر مانچستەر سیتی دراوسێی دەبێت و یارییەکەش ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.

News Code 4439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =