سه‌ربازه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق به‌ داگیرکه‌ر ده‌زانین

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری عێراق به‌ ئاماژه‌ به‌ هاتنی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ عێراق، جه‌ختی کرد که‌ له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکایی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ک داگیرکه‌ر هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، موقتدا سه‌در له‌ وڵام به‌ پرسیاری یه‌کێک له‌ لاینگره‌کانی که‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل ده‌بنه‌وه‌، وتی: تاکوو ئه‌و جێگه‌ی من بزانم ئه‌مریکا ویستی ببێته‌ ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه‌کان، به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی عێراق، به‌ڵام ڕووداوه‌ خوێناوییه‌کان له‌م وڵاته‌ ڕوویان دا و بابه‌ته‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ هاته‌ دی.

سه‌در جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا دوای شکست خواردن له‌ ڕزگار کردنی عێراقییه‌کان له‌ ده‌ست به‌عس، ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵی دا خه‌ڵک له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار بکات، به‌ڵام کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ داعش خودی ئه‌مریکا دروستی کردووه‌ و ئێسته‌ ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی عێراق له‌ داعش ڕزگار بکات.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ ده‌بینین که‌ ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان به‌هێز ده‌کات و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌م دوایه‌دا ئه‌م وڵاته‌ به‌ هه‌ڵه‌ی خۆی له‌ داگیر کردنی عێراق ئاماژه‌ی کردووه‌.

موقتدا سه‌در ئاماژه‌ی دا که‌ ده‌ستێوه‌ردان چ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بێت یان هه‌ر که‌سی دیکه‌، قابیلی قبووڵ کردن نییه‌ و ئێمه‌ هێزه‌کانی ئه‌وان به‌ داگیرکه‌ر ده‌زانین.

شایانی باسه‌ که‌ یه‌کینه‌کانی (سرایا سلام) سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌که‌نه‌ ئامانج و جه‌ختیان کرد: ئێمه‌ تینووی خوێنی ئه‌مریکاییه‌کانین.

ئه‌م یه‌کینانه‌ جه‌ختیان کردووه‌ که‌ سوپای عێراق و هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌ بێ ئه‌مریکاییه‌کانیش توانای ئازاد کردنی شاری مووسڵیان له‌ ده‌ستی داعشی تیرۆریست هه‌یه‌.

News Code 4438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =