هۆشداریی واشنتۆن بە هاووڵاتیانی ئەمریکایی لە عەرەبستان

دەوڵەتی ئەمریکا هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕووداوی هێرشی تێرۆریستی شیمانەکراو لە شاری جەدەی عەرەبستان.

دەوڵەتی ئەمریکا هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕووداوی هێرشی تێرۆریستی شیمانەکراو لە شاری جەدەی عەرەبستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە باڵوێزی ئەم وڵاتە لە عەرەبستان " هەواڵێکی لەسەر مەترسیی ڕوودانی هێرش بۆ سەر شارۆمەندە ئەمریکییەکان لە هەندێ ناوچەی جەدە وەکوو بازاڕەکان، ڕێستورانتەکان و کۆگا بازرگانییەکان کە هاووڵاتیە ڕۆژاواییەکان لەوێ هاتوچۆ دەکەن، وەرگرتووە."

ئەم هۆشدارە لەسەر ماڵپەڕی ئینتەرنەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانراوە و هەروەها بۆ ئەو دەستە لە شارۆمەندانی ئەمریکی کە ناویان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عەرەبستان تۆمار کراوە، نێردراوە.

News Code 4434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =