کوده‌تا نیشانەی شڵەژاویی تورکیایە/هەڵەی ئەنقەرە دووپات ناکەینەوە

سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ل ئاژانسێکی کوه‌یتی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا وتی: ئه‌م کوده‌تایه‌ قووڵایی ناسه‌قامگیری له‌ تورکیا نیشان ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوه‌یتی" برنسا لاتینا" به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ گۆڕان کارییه‌کانی سووریا وتی: شه‌ڕ له‌ دژی سووریا شه‌ڕێکی گشتگیره‌ و ته‌نیا به‌ پشتیوانی نه‌کردنی بیانییه‌کان له‌ تیرۆریسم ته‌واو نابێت؛ به‌ڵکوو شه‌ڕێکی ته‌واو و گشتگیریشه‌ له‌ دژی ده‌وڵەوتی دیمەشق.

به‌شار ئه‌سه‌د به‌ ئاماژه‌ به‌ پشتیوانییه‌ به‌ربڵاوه‌کانی وڵاتانی بیانی له‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا، وتی: ئه‌وان پشتگیری لە تیرۆریزم ده‌که‌ن تاکوو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانی ئه‌وانن، بتوانن ژێر خانه‌کانی سووریا بکه‌نه‌ ئامانج و کۆنترۆڵی سنووره‌کان له‌ ده‌ست بگرن.

سه‌رۆک کۆماری سووریا به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ دژبه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ پێی داواکاری خه‌ڵکی سووریا بڕیار ده‌ده‌ن، جه‌ختی کرد: دژایه‌تی یانی به‌کارهێنانی ئامێری دروست و دژ به‌ ده‌مارگرژی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و پشتیوانی نه‌کردن له‌ تیرۆریست.

ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند: تیرۆریسته‌ ته‌کفیریه‌کان ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودی، قه‌ته‌ر، تورکیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌کرێن و به‌م شێوه‌یه‌ دژبه‌ره‌ ناوخۆییه‌کانیش که‌ پشتیوانی له‌ تیرۆر ده‌که‌ن ده‌بنه‌ خائین.

به‌شار ئه‌سه‌د له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ گۆڕان کارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا و کوده‌تای سه‌ربازی له‌م وڵاته‌ وتی: ئه‌و کوده‌تایه‌ی که‌ ڕوویدا له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا نیشانه‌ی قووڵایی ناسه‌قامگیری و نائه‌منی له‌ تورکیایه.

سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌ر له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ی دا: ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ کردی دووباره‌ی ناکه‌ینه‌وه‌ و هیچ بۆچوونێک له‌سه‌ر پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ ده‌سه‌ڵات یان ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاناگه‌یه‌نین.

News Code 4433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =