کاردانەوەکان بە سەفەری مالیکی بۆ سلێمانی

هاتنى نووری مالیكى سەرۆک وەزیری پێشووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لە سلێمانى لەگەڵ هەندێ سەرکردایەتی سیاسی کورد كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌ناوه‌راستى ساڵى ۲۰۱۴ دواتر هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانى نووری مالیكیه‌ بۆ شارى سلێمانى بوو کە ئه‌م سه‌ردانه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیاوازی بەداوە بوو.

  نوری مالیكى سه‌رۆكى پێشوى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رۆكى حزبی ده‌عوه‌ به‌سه‌ردانێكى دوو رۆژه‌ هاته‌ شارى سلێمانى و له‌گه‌ل لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كاندا كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.

دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل لایه‌نه‌كاندا  كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی بەڕێوەبرد كه‌ په‌یامنیری ئاژانسی مێهر نیوزیش ئاماده‌ى بوو.

نووری مالیكى مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ئه‌وان هاتوونه‌ته‌ سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆز بایی له‌ رێكکه‌وتنى گۆران و یه‌كێتى بكه‌ن هاوكا چه‌ند پرسێكى گرنگیشیان باس كردووه‌ .

له‌و پرسانه‌ى كه‌ نووری مالیكى له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆران و یه‌كێتى نیشتیمانى باسی كردووه‌ بابه‌تى شه‌رى داعش و ته‌وه‌رى ئه‌منى و هاوكات پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و داهاتوى عێراق به‌گشتى و جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرایه‌وه‌ .

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ره‌خنه‌ى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى نوری مالیكى به‌ سلێمانی گرت و له‌زاری نیچیرڤان بارزانى جیگری سه‌رۆكى پارتى رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر نووری مالیكى نیه‌تى خێری هه‌بوایه‌ سه‌ردانى هه‌ولێری ده‌كرد.

نووری مالیكى بریار بوو سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ش بكات به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ئەگەرچی دواتر ڕاگەیێندرا کە پارتی رێگەی پێ نەداوە بێتە هەڵەبجە.دواتریش ناوبراو گه‌رایه‌وه‌ به‌غدا.

News Code 4432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =