گۆڕستانی تایبەتی خەیانەتکاران بۆ کودەتاچیەکان دروست دەکەین

شارەوانی ئەستەنبۆڵ بڕیاری داوە گۆڕستانێ تایبەت بە تەرمی بکەرەکانی کودەتای شەوی هەینی لە تورکیا چێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " واشنتۆن پۆست"،" قەدیر تۆپاش " شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبۆڵ لە بڕیاری خۆی بۆ سازکردنی گۆڕستانێ تایبەت بە ناشتنی تەرمی سەربازانێ هەواڵی دا کە لە خستنەڕێی کودەتای شکستخواردوو دژی " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستیان هەبووە.

ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: فەرمانی هەڵبژاردنی شوێنێکم داوە کە بڕیارە گۆڕستانی " خەیانەتکاران " ناوبنرێت تا لەعنەتی تێپەڕبووان پێشکەش بە ڕۆحی ئەوانە بکرێ وا تێیدا نێژراون.

دوا بەدوا کودەتای سەربازی حەوتەی ڕابردوو، نزیک بە ۲٤۰ کەس کوژراون کە ۲۰ کەس لەوانە سەربازانی بەشدار لە کودەتا لە دژی دەوڵەتی ئەنقەرە بوون.

تۆپاش لە شرۆڤەی بڕیارەکەی خۆیدا وتی: دەزانم کە خاینەکان لە ئاگری جەهەننەم ناپارێزرێن بەڵام ئێمە ئەبێ تەواوی جیهان بکەینە جەهەنم بۆیان.

News Code 4431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =