بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە رێگەی تەلیگرامەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەدا، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی لە شەڕدا کوژراوە.
وتەبێژەکەی داعش وردەکاریی لەبارەی کات و شوێنی کوژرانی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی نەخستووەتەڕوو بەڵام دەڵێ، ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقوڕەشی بە خەلیفەی نوێی رێکخراوە داعش دەستنیشان کراوە.
وتراوە خەلیفەی داعش لە رەقەی سووریا کوژراوە.
بۆچوونی ئێوە