هێرشی زەوینی بۆسەر کوردستانی سووریا لە ئان و ساتدایە

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە هێرشی زەوینی بۆسەر کوردستانی سووریا لە ئان و ساتدایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وتی: هەر ئان و سات رەنگە هێرشی وشکانی بکرێتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

کالین‌وتی: رەنگە ئەمرۆ یان سبەی یان کاتێکی تر هێرشی سەربازی لە ڕێگای زەوینیەوە بکەینە سەر سووریا.

دوای تەقینەوەیەک لە ئەستەنبۆڵ لەم ماوە دواییەدا تورکیا کوردی سووریای تۆمەتبار کرد.

News Code 44300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha