داعش "گورگه‌ ته‌نیاکان" ده‌نێرێت بۆ شه‌ڕی فه‌ڕەنسا

باڵی پڕۆپاگه‌نده‌یی داعش به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی دوو ڤیدیۆی نوێ له‌ لایەنگره‌کانی خۆی داوا ده‌کات تاکوو هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر خاکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی ستار، ویلایه‌تی فورات و ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا که‌ دوو باڵی پڕۆپاگه‌نده‌یی داعشن له‌ دوو ڤیدیۆدا که‌ له‌م دواییه‌دا بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌، داوا له‌ لایەنگره‌کانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌که‌ن که‌ ئۆپراسیۆنی زیاتر له‌ خاکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ هێرشی هه‌فته‌ی ڕابردوو که‌ له‌ شاری نیسی فه‌ڕه‌نسا ڕووی دا، محه‌مه‌د بۆهلول که‌ سه‌ر به‌ داعش بوو، به‌ کامیۆنێک به‌ درێژایی دوو کیلۆمه‌تر، زیاتر له‌ ۸۴ که‌سی کوشت.

له‌ یه‌کێک له‌م ڤیدیۆیانه‌دا، پیاوێک به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت که‌ سپاسی ئه‌و کاره‌ی شاری نیس ده‌که‌ین و داوا له‌ لایەنگره‌کانی دیکه‌ی داعش ده‌که‌ین تاکوو ئۆپراسیۆنی زیاتر له‌ خاکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام بده‌ن.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا، به‌شێک له‌ قسه‌کانی ساڵی ۲۰۱۴ی ئه‌بوو موحه‌مه‌د عه‌دنانی، وته‌بێژی داعش بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا داوا له‌ لایەنگرانی داعش ده‌کات به‌ ته‌نیایی و وه‌ک گورگی ته‌نیا ده‌ست بده‌نه‌ کاری تیرۆریستی.

له‌ ڤیدیۆی دووهه‌میشدا، دوو تیرۆریست ڕوو له‌ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن: دڵنیابن که‌ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا زیاد ده‌کات.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا، کوشت و بڕی خه‌ڵکی نیس، وه‌ک وڵامێک بۆ ئۆپراسیۆنه‌ ئاسمانییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا و عێراق ناوی لێبراوه‌.

News Code 4430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =