کێشه‌ی جیهان سه‌باره‌ت به‌ ئاسایش دوای شکستی داعش قووڵتره‌

کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی سه‌ربازی له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه چوو که‌ هیوای دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ دوای شکست دانی داعش جێگه‌ی گومانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕوو له‌ میوانانی کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ شکست دانی داعش وتی: له‌ ئێستادا ڕه‌وتی شه‌ڕ له‌ عێراق و سووریا له‌ به‌رژوه‌ندی داعش نییه‌، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کێشه‌ی دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کاندا هه‌یه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، لیز گراند، به‌پرسی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌وه‌کان له‌ عێراق هۆشداری دا که‌ سه‌رکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه به‌ده‌ست هاتووه‌کان له‌ عێراق له‌ ئه‌گه‌ری وڵام نه‌دانه‌وه‌ به‌ خواست و نیازی ئاوه‌ره‌ عێراقییه‌کان له‌ کیس ده‌چێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هاوپه‌یمانی سه‌رکه‌وتنی کورت خایه‌نی باشی وه‌ده‌ست هێناوه‌؛ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌م سه‌رکوتنه‌ له‌ درێژ خایه‌ندا به‌رده‌وام نه‌بێت.

به‌ وته‌ی جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، بڕێوه‌ چوونی کۆنفڕانسی ئه‌م دواییه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر له‌ ۲.۱ ملیار دۆلار یارمه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش کۆبکرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ خراپ ترین دۆخدا، بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ موسڵ ته‌نیا ۲ ملیار دۆلار یارمه‌تی پێویسته‌.

له‌م نێوانه‌دا، ئه‌شتۆن کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌ برد و وتی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌ بردنی ناوچه‌کان له‌ دوای شکست دانی داعش بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: گه‌وره‌ترین خواستی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی هاوپه‌یه‌مان چۆنیه‌تی دابین کردنی سه‌قامگیری و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ ئازاد ده‌بن.

به‌ وته‌ی کارته‌ر بڕێک له‌ وه‌زیرانی به‌رگری ڕایانگه‌یاند که‌ وڵاته‌کانیان ده‌یانه‌وێت زیاتر به‌شداری شه‌ڕی دژ به‌ داعش بن.

ئه‌مڕۆش کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش نه‌ک هه‌ر له‌ عێراق و سووریا که‌ له‌ لیبیاش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 4428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =