۳ ئەندامی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ئێران گه‌ماڕۆ دراوه‌

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ۳ ئه‌ندامی باڵای گرووپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ که‌ دانیشتووی ئێرانن، گه‌ماڕۆی ئابووری داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی بی بی سی، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ده‌ڵێت که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ باشووری ئاسیا و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ستیان بووه‌.

هه‌ر به‌م پێیه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵعه‌مری خالیدی، محه‌مه‌د ئیبراهیم بیومی و ئه‌بوبکر محه‌مه‌د قه‌ومین، ئه‌و ۳ که‌سه‌ن که‌ گه‌ماڕۆی ئابووری دراون.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ هیچ کارێکی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ۳ که‌سه‌ ئه‌نجام بده‌ن و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاش خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت که‌ داراییه‌کانی ئه‌م ۳ که‌سه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.

پێشتر، ڕاپۆرتی زۆر جیاواز سه‌باره‌ت به‌ بوونی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ئێران و ده‌کردنی ئه‌وان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مریکا هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ یه‌کێک له‌و سێ نه‌فه‌ره‌ی که دوێنێ گه‌ماڕۆ دراوه‌، بۆ ئازاد کردنی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌وڵی داوه‌.

News Code 4426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =