عه‌بادی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حسێن شارستانی قبووڵ کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ست له‌ کار کشانەوەی " حسێن شەهرستانی " وەزیری خوێندنی باڵای ئەم وڵاتەی قبووڵ کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ست له‌ کار کشانەوەی حسێن شەهرستانی، وەزیری خوێندنی باڵای ئەم وڵاتەی کە حەوتەمین وەزیری ده‌ست له‌ کار کێشاوی دەوڵەت دێتە ئەژمار، قبووڵ کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی " سومریە "، حەیدەر عه‌بادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ده‌ست له‌ کار کشانەوەی " حسێن شەهرستانی " وەزیری خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوە زانستیەکانی ئەم وڵاتەی قبووڵ کرد.
دەفتەری " عه‌بادی " لە بەیانیەیێکدا ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیری عێراق کشانەوەی "حسێن شەهرستانی" وەزیری خوێندنی باڵای ئەم وڵاتەی قبووڵ کردووە.
 شەهرستانی  ڕۆژی چوارشەممە وێڕای داخوازیی دووبارە بۆ قبووڵکردنی کشانەوەکەی جەختی کرد کە هەمیشە بە پێویستیی چاکسازیی تەواوی بنکەکانی دەوڵەت جەختی کردووە.
شیاوی باسە کە " حەیدەر عه‌بادی " پێشتر ده‌ست له‌کار کشانەوەی ٦ وەزیری دەوڵەتی عێراقی قبووڵ کردبوو کە ٦ وەزیر ده‌ست له‌ کارکشاوە بریتین لە وەزیری نەوت، گواستنەوە، خانووبەرە، کاروباری ئاو، پیشە و وەزیری ناوخۆی وڵات.

News Code 4425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =